دەربارەی نووسەر
ئامادەکارەکەی د. سەروەت داوود بەگ جاف

بیرۆکەی دانانی ئەم سایتە لە ئینتەرنێتدا لە هەستکردنم بە گرنگیی ناساندنی عێلی جاف و خستنە ڕووی مێژووی پڕ لە خەبات و سەروەریی ئەم عێلە هاتووە، هەروەها ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی نیشتمانی و نەتەوەیی سەرۆکەکانی جاف کە بەشدارییەکی کاریگەریان کرد لە بنیاتنانی سەروەری و مێژووی گەلی کوردمان بە درێژایی ئەو قۆناغ و سەردەمانەی کە بەسەر ئەم میللەتە تێکۆشەرەدا تێپەڕیون. ڕۆڵەکانی جاف بەگشت عەشیرەت و لق و بەشەکانیانەوە پاشماوەی ئەو ئاری ڕەگەزە دێرینانەن کە لە سەردەمی کۆندا و بەر لە هەزاران ساڵ کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی ئێران و خاکی نێوان دوو رووبار و، بە درێژایی مێژوو بە ئازایی و قارەمانی خۆیان خزمەتی خاکی کوردستانیان کردو پاراستیان. ئەوەی لە مەڕ ئەوانەوە نووسراوە و باسکراوە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئازایی و دلێرییان. ڕۆڵەکانی جاف یەکێک لە گەورەترین و ڕەسەنترین عەشیرەتەکانی کورد و تێکڕا ناوچەکە پێکدێننن، جا بەو هۆیەوە مایەی بایەخ و سەرنجی ژمارەیەک لە مێژوونووس و توێژەر و گەڕیدە بیانییەکان بوون. وەلێ، وێڕای ئەو بایەخە دیارە کە بەم دواییە بە جاف دراوە بە وێنەی هەندێک لە عەشیرەتە ڕەسەنەکانی کوردی تر، کەچی ئەوەی شاراوە و نهێنییە لە مێژووی ئەم عێلە هێشتا زۆر زۆرترە لەوەی تا ئێستا دەربارەیان تۆمار کراوە. دانیشی پێدا دەنێین کە ئەو زانیارییانە هەرچەندە کەمیشن، بەڵام گرنگی و تایبەتییەکی ئەوتۆیان هەیە بۆ نەوەکانی ئێستامان کە زۆر خوازیارن ڕابردوو و سەروەریی باب و باپیران و نەتەوەکەیان بزانن. لە ڕاستیدا ڕۆڵەکانی جاف تەنها هەر عێلێکی گەورە نەبوون و بەس، بەڵکو ڕاستتر ئەوەیە کە ئەوان یەکگرتوو یان میرنشینیەکی خێڵەکیی گەورە بوون و لە چەندین عەشیرەت و تیرە و هۆز پێکهاتوون و یەکێتی و هاوڕیزیی خۆیانیان لە بۆتەی یەکگرتووە زەبەللاحەکەیان پاراستووە کە میر و بەگزادەکانیان سەرکردایەتی ئەو قەوارە یەکگرتووەیان لە گشت بارودۆخ و سەردەمێکدا کردووە. ئەمەیە ئەی خوێنەری بەڕێز پوختی ئەوەی کە مەبەستمانە لەم دەرفەتەدا بیخەینە بەرچاوی بەڕێزتان، و عەرزیشتان دەکەین کە گشت ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوون و پێشکەشتانی دەکەین، بە گشتی لە میانەی چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵکی شارەزادا دەستمان کەوتوون، یاخود لە هەندێک سەرچاوەی باوەڕ پێکراوەوە: کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە.. وەرمان گرتوون. بەگشتی خاوەنی سەرچاوەکانی باسەکانمان، خەڵکانێکی شارەزا و بە ئەزموون و مێژووناسی چاکن و زانیاریگەلێکی باش و بە کەڵک لەمەڕ مێژووی ناوچەکە بە گشتی و مێژووی خێڵەکیی کورد (نەخاسمە مێژووی جاف) بەتایبەتی دەزانن، بۆیە زانیارییەکانیان تاڕادەیەکی زۆر ڕاست و بابەتین. ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە چیمان پێ کرابێت بۆ دڵنیابوون لە سەرچاوەی باسەکانمان، کردوومانە و ئەنجاممان داوە. جا بەندە بە پێی توانا هەوڵ دەدەم کە بڕێک زانیاریی بە کەڵک و پێوەندیدار بە عێلە گەورەکەمان و عەشیرەت و کەسایەتییە هەڵکەوتووەکانی پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز بکەم، بە حوکمی ئەوەی عێلی جاف یەکێکە لە مەزنترین و دیارترین عێلەکانی کورد. بەندە، لەم کاتەدا کە ئەم باسە دەخەمە بەرچاوی بینەران و خوێنەرانی ئینتەرنێتەوە، ئەوانەی کە بایەخ بە مێژووی کورد دەدەن، لەسەرەتاوە دان بەوەدا دەنێم کە من نەنووسەر و نەتوێژەر و نەمێژوونووسم،

بەڵام بەپێی توانا هەوڵم داوە ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتوون زۆر بەڕاستگۆیی و ئینساف و شێوەیەکی بابەتییانە تۆمار بکەم و، خۆم دووربگرم لە گشت، هەست و خواستێکی کەسی، یان لایەنداریی ئەم و ئەو لە میانەی ئەم پرۆژەیەدا. جا لەوەیە و پەسند و سوودمەندانە بێت کە سەرەتا خۆمتان بەم شێوەیە پێ بناسێنم: من ناوم سەروەت-ە پێنجەمین کوڕی ڕەحمەتی داوود بەگ سەرۆکی عێلی جافم کە خوای مەزن نو( 9 ) کوڕی پێ بەخشیبوو و زۆربەمان لە ژیاندا ماوین.بەندە لە ڕۆژێکی مانگی شوباتی ساڵی 1947 دا لەگوندی کەلار، هەوارگە ومەڵبەندی زستانەی جارانی میرانی عێلی جافی کۆچەر و مەڵبەندی سەرەکیی ئێستایان، هاتمە دونیاوە. هێشتا تەمەنم نەگیشتبووە دووساڵ ، دایکم کۆچی دوایی کرد و لە سۆز و دلۆڤانیی بێوەربووم، ئەوجا لەگەڵ خورشیدەی خوشکمدا کە کەمێک لە من گەورەتر بوو ناچاربووین ئەرکی خۆمان بەڕێوە ببەین.لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرامە قوتابخانەی سەرەتایی لە کفری، پاشانیش بۆ تەواوکردنی خوێندن بۆ خانەقی ڕەوانەکرام. پاش شۆڕشی 14 گەلاوێژی ساڵی 1958 و دامەزراندنی حوکمی کۆماری لە عێراقدا لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم- دا، باری بشێوی و نائارامی زۆر لە شوێنەکانی عێراقی بە ناوچەکەی ئێمەشەوە، گرتەوە، جا چونکە باوکم کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتیی ناودار و سەرۆکی عێلی جاف و نائیبێکی (پەرلەمانتارێکی) ئەنجوومەنی نوێنەرانی سەردەمی پاشایی بوو، وای بە پەسند زانی لەو سەروبەندەدا لە عێراق دوور بکەوێتەوە، نەخاسمە پاش ئەوەی عەشیرەتەکانی جاف لە ئێران داوایان لێکردبوو کە بگوێزێتەوە بۆ لایان لە ئێران و، ئەویش لەو بارەیەوە پێوەندیی بە شای ئێرانەوە کردبوو، شاش لەلایەن خۆیەوە زۆر بە گەرم و گوڕی و ڕێزەوە وەڵامی دابووەوە. ئەوەبوو باوکم بڕیاری کۆتایی دا بگوێزینەوە بۆ ئێران و کەوتە نەخشەکێشان بۆ چۆنییەتی پەڕینەوەمان بۆ ئەو دیوی سنوور. لە کاتی دیاریکراودا بۆ پەڕینەوەمان، باوکم فەرمانی دا چەند گرووپێکی چەکداری عێلەکەمان (جاف) لە چەند خاڵێکی گرنگی ڕێگای پەڕینەوەمان لەسەر سنووردا دابمەزرێن.

بەو شێوە لە شەوێکی بەهاری ساڵی 1959دا شاری خانەقیی سنووریمان بەجێهێشت و بەرەو ئێران بەڕێکەوتین. جا چونکە حکوومەتی عێراقی لە پلانی چوونەکەمان بۆ ئێران ئاگادار کرابوو و، لەلایەن خۆیەوە فەرمانی دابوو بە هێزەکانی بەرگریی میللیی ئەو سەردەمە و خاڵەکانی پشکنینی دەڤەرەکە کە ڕێگەمان لێ بگرن و نەهێڵن دەربازبین وبمانگرن، ئەوەبوو شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان هەردوو لاماندا بەرپابوو و چەندین کەس لەوان وهەندێک لە ڕۆڵەکانی عەشیرەتەکەمان کوژران و برینداربوون. سەرئەنجام ئێمە، خانەوادە داوود بەگ، توانیمان بە سەلامەتی لە سنوور دەربازبین و بگەینە نێو خاکی ئێران. ئەوجا لەوێ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیی شایستەدا پێشوازیمان لێکرا و، لەسەر خواستی باوکم لە کەرماشان نیشتەجێ کراین و، ماوەی پێنج ساڵمان لەویَِ بەسەر برد. من لەو شارەدا پەرەم بە خوێندنەکەم دا و تا پۆلی پێنجەمی زانیاریم بڕی. پاشان بەهۆی نەخۆشیی باوکمەوە گواستمانەوە بۆ تاران تاوەکو چارەسەری و سەرپەرشتیی پزیشکیی باشتری بۆ فەراهەم بکرێت، بەڵام لە پاش ململانێیەکی دوورو درێژ لەگەڵ نەخۆشیدا، باوکم ساڵی 1966 کۆچی دوایی کرد. بەندە خوێندنی ئامادەییم لە قوتابخانەی خوارزمی لە تاران تەواو کرد، ئەوجا لە کۆلیژی پزیشکی وەرگیرام و پلەی دکتۆرام لەوێ (ساڵی 1975) وەرگرت. دوایی چوومە خزمەتی سەربازی لە سوپای ئێراندا و لە هەردوو دەڤەری (( بەندەر عەباس)) و بەندەر جاسک)دا خزمەتی سەربازیم کرد و ئەرکی فەرمانداریی تەندرووستیی یەکەی ژەندەرمەم لە وێندەر پێ سپێردرا. ساڵی 1977 ژیانی هاوسەرێتییم لەگەڵ جوان خانی کچی حەمە سەعید بەگی جافدا پێکهێنا و لە ماوەی ژیانی خێزانیماندا خوای مەزن ئەم پێنج کیژۆڵەی پێبەخشیوین: بەهار (1978)، دونیا (1982)، ئارەزوو (1986)، یاسەمین (1990)ماندانا (1998) . پاش شۆڕشی خومەینی و لادانی شای ئێران لەسەر دەسەڵات، ئێمە بووینە ئامانجێکی ڕاستەوخۆی ڕژێمی نوێ، ئەویش بەهۆی ئەوەی هەندێک لە براکانم پلە و پایەی بەرزیان لە دەرباری شاهنشاهیی جاراندا پێ درابوو. بۆیە بڕیارمان دا تاران بەجێبهێڵین و بۆ نێو عێلەکەمان لە ڕۆژئاوای ئێران بگوێزینەوە. نەخاسمە پاش ئەوەی سالاری برام کە یەکێک بوو لە ئەندامە دیارەکانی شواری ئێرانی و پارتی دەسەڵاتدار، لە لایەن پاسدارانی خومەینییەوە گیرا و ئەوجا بە خێرایی شەهید کرا، بەڵێ، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هۆکارێکی بەهێز بوو بۆ ئەوەی خێرا تاران بەجێبهێڵین و بۆ نێو عەشیرەتەکەمان بچین. دیسان ڕژێمی ئێرانی نوێ زۆر بە خێرایی ، خوێنڕێژی و زوڵم و زۆری خۆی دەرهەق بە گەلانی ستەمدیدەی ئێران نەخاسمە گەلی کورد، بەرجەستەکرد، ئەمەش وای کرد ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان بەرەنگاریی ئەم ڕژێمە دواکەوتووە بکەن کە سیاسەتێکی ناهەمواری لە بواری، پێشێلکردنی ئازادی مافی نەتەوەیی و پەیڕەوکردنی کوشتن و بڕین و داپڵۆسین لە دژی گەلی شۆڕشگێڕ و چەوساوەی کورددا گرتەبەر. ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بە فەرماندەیی کاکمان سەرداربەگی جاف، چووینە ڕیزی شۆڕشی ساوای گەلەکەمانەوە و گشت توانایەکەمان خستە گەڕ بۆ داکۆکی کردن لە ئازادی و ماف و شکۆمەندیی کورد. ئەوەبوو هەزارەها کەسمان لە ڕۆڵە ئازاکانی عێلەکەمان چەکدار کرد و چووینە نێو سەنگەری شەرەفی خەباتەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیکی دەوڵەتی عێراقەوە وەک: گەیلانی ڕۆژئاوا، قەسری شیرین، شاخی داڵەهۆ، دەوروبەری پاوە، باینگان، جوانڕۆ و دەوروبەری هەڵەبجە و سازان... و چەندین جار ڕووبەڕووی پاسداران و سوپای ئێرانی بووینەوە و زیانی زۆرمان پێگەیاندن. تەنانەت لە جەنگی یەکەمماندا دژ بە دوژمن (کە ناسراوە بە شەڕی پاوە) سەدان کەسمان لێیان کوشت و ژمارەیەک فرۆکەی جەنگی و هیلیکۆپتەرمان خستە خوارەوە، چەندین تانک و زرێپۆشمان تێکشکاند.

دەڤەری کولیائی - کرماشان

ساڵی 1977 ژیانی هاوسەرێتییم لەگەڵ جوان خانی کچی حەمە سەعید بەگی جافدا پێکهێنا

My بەهار - یاسەمین - دونیا - ئارەزوو

ماندانا

ڕژێمی ئێرانی زۆر بە خێرایی ، خوێنڕێژی و زوڵم و زۆری خۆی دەرهەق بەگەلی کورد، بەرجەستەکرد

لەو دەمەدا حکوومەتی عێراقی پێوەندیی پێوە کردین و ئامادەگیی هاوکاریی لۆجیستیی خۆیی بۆ دەربڕیین، ئێمەش بە مەبەستی بەردەوامبوونی خەباتمان لە دژی ڕژێمی داپلۆسێنەری ئێرانی و، فراوانکردنی پێگەی شۆڕش و خەباتمان لە دژی ئەو ڕژێمە دەست پێشخەرییەکەی عێراقمان قبووڵ کرد. بەندە لەو دەمەدا چالاکییەکی بەرچاوم لە بواری پزیشکی و سیاسیدا دەنواند و، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 4 ساڵ بەسەر چالاکیی چاکداریماندا، بەهۆی پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان و گوشاری حکوومەتی عێراقی لەسەرمان، ناچار کراین واز لە خەباتی چەکداری بهێنین. بەو هۆیەوە چەکدارەکانی عەشیرەتەکەمان ناچار کران بە خۆیان و خێزانەکانیانەوە لە سنووری عێراق- ئێران دوورکەونەوە و لە خێوەتگاکانی ڕومادی و حللە نیشتەجێ بن

پاش وەستانی چالاکییە سەربازییەکانمان، بەندە بڕیارم دا پەرە بە خوێندنەکەم بدەم و پسپۆڕیی تێدا وەدەست بهێنم. لەو پێناوەدا ڕووم کردە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پسپۆڕیم لە خۆراکی تەندرووستیدا (Clinical Nutrition) لە زانکۆی سندیاکۆ- کالیفۆرنیا پەیدا کرد، ئیدی بڕیارم دا بۆ عێراق بگەڕێمەوە و عیادەیەکی تایبەت بکەمەو و کاری پزیشکی بکەم ساڵی 1987 جارێکی تر عێراقم بەجێهێشت و چوومە بەریتانیا دبلۆمم لە التراساوندی دیاریکردن (شەپۆلە دەنگییەکان) وە رگرت و سەر لەنوێ بۆ وڵات گەڕامەوە و تا ساڵی 1994 کاری پزیشکیم کرد.

وەلێ، بەهۆی تێکچوونی باری ئابووری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و خراپ بوونی ڕەوشی زانست و خوێندن لە وڵاتدا بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانى پاش جەنگی کەنداوی دووهەمەوە، هەمیسان وڵاتم بەجێهێشت و پەنام بۆ هۆڵەندا برد و لەوێ بە پەناهەندە وەرگیرام.

ئێستاش کەوا چەند ساڵێکە لەو وڵاتە نیشتەجێم و دوور لە زێدی باب و باپیران دەژیم، پڕ بەدڵ داواکارم لە یەزدانی مەزن کە ئاسایش و خۆشی بگێڕیتەوە بۆ وڵاتە بریندارەکەمان ە تێکڕا ناوچەکەمان، تاوەکو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و گەلانی دراوسێ بەگشت نەتەوە و ئایین و بیرو باوەڕە جیا جیاکانیانەوە لە ئاشتی و سەرفرازی و ئاسوودەگیدا بژین، هەروەها ئەوانەی لە غەریبی و پەناهەندەیی و دوورە وڵاتدا دەژین بۆیان بڕەخسێت بۆ زێد و نیشتمانی ڕەسەنی خۆیان بگەڕێنەوە و بەکەس و کار و خزم و دۆست و هاووڵاتیانی خۆیان شادبن.

بەندە لێرەدا سوپاس و پێزانینی زۆرم پێشکەش دەکەم بە هاوڕێی ئازیزم بەڕێز هیشام مەلاک و برازای خۆشەویستم کاکە داوودی سەردار بەگی جاف ، ونوسە ری توانا وخوشە ویستم عمر علی شە ریف وجنابی محمدعلی سولتانی تاریخ نوس ودانشمەندی توانا کە هاوکارییان کردم بۆ دامەزراندن و کردنەوەی ئەم سایتە

لە گڵ میری گەورەمان سەرداربەگی جاف دا - شاخەکانی دالەهو - کرماشان - ئیران

لە گەڵ سەردار بەگ لە یەکیک لە معەسکەراتی تدریب دا

Khomaini Army Forces Executing Kurdish People

لەگەل چەند پیشمەرگەیەکد

لە گەڵ نوێنەری روژنامەی الجەمهوریە عیراق دا - سرهنگ عیسى پەژمان - خوسرەو جاف - داراجاف

سەندیەگو کالیفورنیا - ئەمەریکا

بورنموس - بەریتانیا - 1987

Dr. Sarwat Jaff

تاریخ نوس محمد علی سولتانی

ە چەپەوە - د. سەروەت جاف - عەلی قازی محەمەد - سەروک بارزانی - سەناتوری فەرەنسی مونتسکیو - د. کامەران

لە راستەوە - د . سەروەت جاف - سەروکی عیراق جەلال تالەبانی - عەلی قازی محەمەد - مونتسکیو - نوینەری کەنالی 2 فەرەنسی

لە راستەوە - د. سەروەت جاف - مونتسکیو - د.شەوکەت بامرنی - نوینەری کەنالی نشنال جئوگرافی ئەمەریکا - عەلی قازی - کارگیری پیشخاپور

Dr. Shawkat Bamarni – Senator Montesque – Ali Gazi – Dr. Sarwat Jaff( right) Tiger river ( Pish khabor ) – Oct. 2002

مەزاری مەولانا خالد شارەزوری لە دیمەشق سوریا

کەلار -1956

دڤەری کولیائی - کرماشان -داوود بەگی جاف لە گەلڕ ئەمیر ئەمجدی کولیائی دا

لە شاری رامسەر لە سەر بەحری قەزوین ئیران لە گلڕ برا و خوشکەکانما-1962

with my family – Baghdad -1993

لە گلڕ براو خزمو ودوستەکانم دا

پەترا اردەن

عەشیرەتی جاف

لە لایەن : دکتۆر سەروەت جاف
jaffsarwat@yahoo.com jaff.sarwat@gmail.com